گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

میلان بە گرێبەستکردن لەگەڵ گواردیۆلا دەیەوێت گۆڕانکاری ڕیشەیی لە یانەکە بکات

2019.10.19 - 20:15
میلان بە گرێبەستکردن لەگەڵ گواردیۆلا دەیەوێت گۆڕانکاری ڕیشەیی لە یانەکە بکات
  ناس کورد-   بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەوروپا، یانەی میلان پلانی داناوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گۆڕانکاری ڕیشەیی لە یانەکەدا بکات و لەگەڵ گۆڕینی بەرپرسانی یانەکەدا لە یەکەم هەنگاودا پیپ گواردیۆلا بکاتە ڕاهێنەر. . ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، میلان بەشێوەیەکی جدی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوە نێوخۆیی و ئەوروپییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی گواستنەوەی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەدات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا. . مۆندۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی گواردیۆلا لەگەڵ سیتی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، میلان هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ گواستنەوەی گواردیۆلا و ئامادەیە هەموو داواکارییەکانیشی جێبەجێ بکات. . ئەو ڕۆژنامە ئیسپانییە باسی لەوەشکردووە، جگە لە گۆڕینی ڕاهێنەر، میلان دەیەوێت بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەش بگۆڕێت و ئەو پۆستە بداتە مارک ئۆڤەر مارس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئەیاکس. .