کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە گوندێکی نزیک هەڵەبجە بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، کە هەردووکیان پورزای یەکن. . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2019) بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکە لەسنوری گوندەکانی نەوڕۆڵی سەر بەناحیەی سیروان گەنجێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 24 ساڵ بووە و خوێندکار بووە، بریندارەکەش تەمەنی 19 ساڵە ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەیە و هەردووکیان پورزای یەکترن. . پۆلیسی هەڵەبجە ڕوونیکردووەتەوە، تەرمی ئەو گەنجەى گیانى لەدەستداوە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەڵەبجە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی سیروان بۆ ڕووداوەکە، کراوەتەوە.