ناس کورد-
ئاژانسی هه‌واڵى "سانا"ی سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویكرده‌وه " ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) له نزیك شاری سه‌رێكانی پێکدادان له‌نێوان سوپای سوریا و میلیشیاكانی سەر بە توركیا ڕوویدا.
.
بە گوێرەی هەواڵى ئاژانسەکە ، گروپى میلیشیاکانی سەر بە تورکیا هەوڵی دزەکردنیان داوە بۆ ناو پێگەی یەکێک لە یەکەکانی سوپای سوریا لە گوندی ئەهراس لە باكوری ڕۆژئاوای ته‌لته‌مر له شارى حه‌سه‌كه، سوپاى سوریاش بە توندی رووبەڕوویان بووەتەوە.
.
"سانا" ئاماژەى بەوە کرد ، هێزه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كداره‌كانی چەند گوندێکی سهرێكانیان داگیر كردووه و ڕێگای نێوان ته‌لته‌مر و سهرێكانییان بڕیوه.
.
له رۆژى 9ی ئه‌م مانگه‌وه توركیا لەشکرکێشی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان ده‌ستپێكرد و ئەو لەشکرکێشییەش کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە و ئیدانەیەکى زۆرى لەشکرکێشییەکەى تورکیا کرا.
.