گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا سەرێکانى بۆردومان دەکات

2019.10.19 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا سەرێکانى بۆردومان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هاوڵاتى تورکیا شارى سەرێکانى ڕۆژئاواى کوردستان بۆردومان دەکات، سەرەڕاى بڕیارى ئاگربەست بۆ وەستانى شەڕ و بۆردومانەکان، بەپێی ڕێککەوتنەکەى نێوان تورکیا و ئەمریکا. . بەپێی ئاژانسى هاوار نیوز، لەگەڵ بۆردومانکردنى شارى سەرێکانى لەلایەن تورکیاوە، فڕۆکەى چاودێریش بەسەر ئاسمانى شارەدا دەسوڕێتەوە. . ئاماژە بەوەشدراوە، هەروەها سوپا تورکیا هێزێکى زۆرى لەسەر سنورى شارەکە کۆکردووەتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى هێرش. . ڕۆژى 17ى ئەم مانگە،  تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان. . دوێنێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری رۆژئاوای کوردستان، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو، حکومەتی ئەنقەرە پابەندی ئاگربەست نابێت و ده‌یه‌وێت رێککه‌وتنه‌کەى لەگەڵ ئەمریکا‌ بکاته‌ بیانویەک بۆ “گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌که‌ و پاکتاوی نه‌ژادی پێکهاته‌کان”‌.