کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند، جگە لە کشانەوەی سوپاى تورکیا لە سوریا، پێویستە هیچ شتێکی تر قبوڵ نەکرێت. . ئەمڕۆ شەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2019، دوای دوو ڕۆژ لە رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بۆ ڕاگرتنی جەنگ و ئاگربەست، کەجەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پێویستە لە ئەنجامی کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان ئاگربەست بکرێت." . جەختیشیکردووەتەوە "ئەوانەى بەرخۆدان دەکەن و ڕای گشتیش جگە لە کشانەوەی داگیرکەران، هیچ ڕێگەیەکی دیکە قبوڵ ناکەن." . ڕۆژى 17ى ئەم مانگە، تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان. . دوێنێش بهڕێوهبهرایهتی خۆسهری رۆژئاوای کوردستان، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو، حکومەتی ئەنقەرە پابەندی ئاگربەست نابێت و دهیهوێت رێککهوتنهکەى لەگەڵ ئەمریکا بکاته بیانویەک بۆ “گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچهکه و پاکتاوی نهژادی پێکهاتهکان”.