کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و نرخی لیرەی تورکی دابەزیوە و پاوەنی بەریتانیش بەرز بووەتەوە. . فەرید محەممەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". . وتیشى نرخی و 100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10 هەزار و 500 دینارە و 100 لیرەی تورکیش بە 20 هەزار و 900 دینارە. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 600 دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانی بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە.