ناس کورد-
ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویکردەوە، سوپاى تورکیا لە ئێوارەى دوێنێوە و تا ئێستا بەردەوامە لە ناردنى گروپە چەکدارەکان و چەکى قورس بۆ شارى سەرێکانى ڕۆژئاواى کوردستان.
.
بەپێی ئاژانسەکە، هەروەها گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر پێگەکانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات.
.
ئاماژەى بەوەشکردووە، سوپاى تورکیا تا ئێستا پابەندنییە بە ئاگربەستەوە و فڕۆکە جەنگییەکانى بۆردومانى گوندەکانى دەوروبەرى سەرێکانى و ناحیەى زرکان دەکەن، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک شەهید و برینداربوون.
.
دوێنێ بهڕێوهبهرایهتی خۆسهری رۆژئاوای کوردستان، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو، حکومەتی ئەنقەرە پابەندی ئاگربەست نابێت و دهیهوێت رێککهوتنهکەى لەگەڵ ئەمریکا بکاته بیانویەک بۆ "گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچهکه و پاکتاوی نهژادی پێکهاتهکان".
.
ڕۆژى 17ى ئەم مانگە، تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.