گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکى ئەو کچە کوردەى لەژێر فشارى بڵاوکردنەوەى وێنە نیمچە رووتەکانى ویستى خۆى بکوژێت

2019.10.18 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى ئەو کچە کوردەى لەژێر فشارى بڵاوکردنەوەى وێنە نیمچە رووتەکانى ویستى خۆى بکوژێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان چیرۆکی کچێکی تەمەن 17 ساڵ بڵاودەکاتەوە، کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کوڕێکی ناسیوە و دواتر بووە بە خۆشەویستی و وێنەی نیمچە ڕووتی بۆ کوڕەکە ناردووە، بەڵام کوڕەکە بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی داوای دیکەی لە کچەکە کردووە و ئەویش هەوڵی خۆکوشتنی داوە. . بە وتەی کچەکە، کوڕەکە "پەیجێکی شعریی و وتەی جوانی" هەبووە و ئەویش سەرسامی بڵاوکردنەوەکانی بووە، بەڵام دوای ناسینی کوڕەکە زۆر گۆڕاوە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکردووە، ئەگەر لەگەڵیدا نەچێتە دەرەوە، پاش ئەوەی کچەکەش ڕازی نەبووە، وێنەکانی بڵاوکردووەتەوە. . لەو چیرۆکەدا کە ئەو کچە بۆ بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانی هەولێری گێڕاوەتەوە وتویەتی :"من کچێکم ناوم (س.ز) تەمەنم 17 ساڵ و قوتابی پۆلی 11ی ئامادەیم، دوای ئەوەی ماوەیەک بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر حەزم بە خوێندنەوەی شیعر و وتەی جوان بوو، لەو ماوەیەدا پەیجێک لە فەیسبووک زۆر سەرنجی راکێشام، کە شتی زۆر جوانی بڵاودەکردەوە و هۆگر بووم بە خوێندنەوەی بابەتەکانی". . ئەو کچە تەمەن 17 ساڵە ئاماژەی بەوەشکردوە :"واڕێک کەوت لە ڕێگەی ماسنجەر(نامە)وە لەگەڵ ئەدمینی پەیجەکە یەکترمان ناسی، کە کوڕێکی زۆر قسە خۆش و شیرین بوو، پاشان ئەو پەیوەندییە درێژەی کێشا بۆ خۆشەویستی و کوڕەکە وێنەی خۆی بۆ ناردم و منیش وێنەی خۆمم بۆ نارد، دواتر بەڵێنی هاوسەرگیرى پێدام و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ داوای وێنەی زیاتری لێدەکردم". . "ڕۆژێک داوای کرد وێنەی نیمچە ڕوتی خۆمی بۆ بنێرم، سەرەتا توڕە بووم و رازی نەبووم دواتر بەهۆی شیرینی قسەکانی و خۆشەویستیەکەمان وێنەکانم بۆ نارد، بەڵام ڕوخسارم دیار نەبوو، دوای ماوەیەکی کەم لە ناردنی وێنەکان داوای کرد کە لەگەڵی دەربچمە دەرەوە، بەڵام من نەمدەتوانی و نەدەکرا، بۆیە چەند جارێک ڕەتمکردەوە، پاشان هەڕەشەی لێکردم کە ئەگەر لەگەڵی نەچمە دەرەوە وێنەکانم بڵاودەکاتەوە، بەم هەڵسوکەوتەی تەواو تووشی سەرسوڕمان بووم، کە من خۆشەویستیەکی زۆرم بۆی هەبوو"، (س، ز) وای وت. . لە درێژەی چیرۆکەکەدا (س، ز) ئاماژەى بەوەکرد :"دووبارە ڕازی نەبووم کە بچمە دەرەوە لەگەڵی، بیریشم دەکردەوە گەر کەسو کارم بەمە بزانن ئەوا بێگومان دەمکوژن، تا ئەوە بوو شەوێک پێی وتم: ئەمشەو کاتژمێر 1:00 وێنەکانت بڵاو دەکەمەوە، من وا هەستمکرد تەنیا بۆ ترساندن دەیەوێ ئەوە بکات، بەڵام ئەوەی چاوەڕێم نەدەکرد رویدا و وێنەکانمی بڵاوکردەوە". . ئەو کچە تەمەن 17 ساڵە روونیکردۆتەوە :"ئیتر ئەو شەوە لەمن بوو بە تاریکستان و ڕۆژ هەڵنەدەهات، وام هەست دەکرد ئیتر دەرگاکان بەڕووی مندا داخران و ژیانی من کۆتایی هات، چونکە کەسوکارم هەر چۆنێک بیانزانیایە دەکوژرام، نەمدەزانی چی بکەم و ڕوو لە کوێ بکەم، هیچ چارەسەرێک بە مێشکمدا نە دەهات، تا گەیشتمە خراپترین حاڵەتی ژیانم و بڕیارمدا خۆم بکوژم". . "بەیانیەکەی زوو دوای دەرچونی باوکم و براکانم لە ماڵەوە، نەوتم بە خۆمدا کرد و بەر لەوەی گڕ لە خۆم بەر بدەم، دایکم بینیمى، چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک و هاواری بەسەرمدا کرد کە دەمەوێ چی بکەم، بێ هیچ قسەیەکیتر بە بێ دەنگی دەستی گرتم و ڕاستەوخۆ منی بردە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، چوینە لای بەرێوەبەر و دایکم قسەی لەگەڵ کرد و ئەو زۆر بە هێمنی قسەی لەگەڵ کردم و گوێی بۆ گرتم، منیش بەسەرهاتەکەی خۆمم بۆ گێڕایەوە، پێی وتم: کچەکەم ژیانی تۆ زۆر لە کێشەکان بەهادارترە، ئەم کێشەیەی تۆ چارەسەری ئاسانە و هێندە قورس نیە، نەدەبوو بگەیتە ئەو ئاستە، چۆن ژیانی خۆت دەکەیتە قوربانی"، (س، ز) وا دەڵێت. . بە وتەی (س، ز)، بەبێ ئەوەی کەسو کاری بزانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە کوڕەکەوە کردووە و ئەویش لە ترسدا چووەتە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و دوای لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیدا دانی بە هەموو شتێک دانا و وتویەتی تەنیا بۆ ترساندن ماوەی 10 خولەک وێنەکانی بڵاوکردۆتەوە و دواتر سڕیویەتیەوە. . بەوتەى کچەکە، بۆ ئەوەی کەسو کارەکەى بە کێشەکە نەزانن، سکاڵاى تۆمار نەکرد، بەڵام بەڵێن نامەیان بە کوڕەکە پڕ کردۆتەوە  کە هەتا ئەو مابێت و ئەو وێنانەی کە بۆى ناردووە بڵاوببێتەوە لەسەر ئەو هەژمار دەکرێت، سەرجەم وێنە و بەڵگەکانیشیان بە کوڕەکە سڕیوەتەوە و کێشەکە کۆتایهات. . (س، ز) داوا لە ژنان و کچان دەکات لە کاتی کێشەدا هیوا لەدەست نەدەن و هەموو کێشەیەک چارەسەری هەیە وەکو کێشەکەى ئەو، ئاسانترین رێگاش کە لە بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی ئافرەتان ئەو بینیوویەتى پەیوەندیکردنە بە هێڵی گەرمی ژمارە (119) بۆ وەرگرتنی راوێژی یاسایی، دەرونی و کۆمەڵایەتی. .