گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی فەڕەنسا: هێزەکانی سوریای دیموکرات تیرۆرست نین

2019.10.18 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی فەڕەنسا: هێزەکانی سوریای دیموکرات تیرۆرست نین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند ": "شەڕڤانانی هەسەدە تیرۆرست نین و هێرشەکەی تورکیاش بۆ سەر باکوری سوریا کارێکی ناعەقڵانە بوو". . ئەمڕۆ (هەینى، 18ی تشرینی یەکەمی 2019)، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەوتارێکدا کە لەلوتکەی یەکێتی ئەوروپا لەبرۆکسل  پێشکەشى کرد رایگەیاند :"لەتویتەرەوە زانیمان کە ئەمریکا بڕیاریداوە هێزەکانی لەسوریا بکشێنێتەوە، هێرشەکەی تورکیاش بۆ سەر باکوری سوریا کارێکی ناعەقڵانەیە". . ئیمانوێل ماکرۆن، ئاماژەی بەوەدا ،وەک پەیمانی ناتۆ لەکۆبوونەوەی لەندەندا کە بڕیارە کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، رووبەڕووی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەبینەوە، بەتایبەت لەبارەی هێرشە سەربازییەکەی دژی شەڕڤانانی کورد، دەشڵێت "تورکیا بەرپرسیارە لەسەرهەڵدانەوەی داعش". . لەبارەی شەڕڤانانیشەوە، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند :"هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) تیرۆرست نین". . ماکرۆن وتیشی: "لەهەفتەکانی داهاتوودا لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیاو جۆریس بۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبارەی روداوەکانی سوریاوە لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبنەوە". .