کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-تایبەت پارێزەرەکەى رۆژنامەنووس لانە محەمەد هاوسەرى ئامانج بابانى، ئاماژە بەوە دەکات "پێش رووداوى گیانلەدەستدانیان لانە باسى ئەوەی نەکردووە کە ئامانج بابانى هاوسەرى هەڕەشەى کوشتنى لێکردبێت، بەڵام چەند ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە لانە داوای کردووە بیبینێت بۆ ئەوەى "هەندێ شتى گرنگى پێ بڵێت". . دواى ڕوداوى گیانله‌ده‌ستدانى ئامانج بابانى و لانه محه‌مه‌د و منداڵه بچوكه‌كه‌یان، له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چه‌ند میدیایه‌ك له‌سه‌ر زارى كه‌سوكارى لانە محەمەدەوه باس له‌وه كرا گوایه ئامانج بابانى ههڕەشهى كوشتنى له لانه كردووه له‌ئه‌گه‌رى جیابوونه‌وه‌یان له‌دادگا. . سەیران عەبدولڕەحمان ساڵح، پارێزه‌رى لانه محه‌مه‌د بۆ یه‌كه‌مجار بۆ ناس كورد ئاشكرای كرد "ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه من ئاگادارى وردهكاریى كێشه‌كه‌یان بووم لانه باسى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه كه ئامانج ههڕەشهى كوشتنى لێكردبێت له‌ئه‌گه‌رى جیابوونه‌وه‌یاندا". . له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى ئامانج بابانى پێشتر هیچ نهێنییه‌كى خۆكوژى لاى هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانى نه‌دركاندووه، پارێزه‌ره‌كه‌ى لانه وتى "كه‌سێكى ڕاگه‌یاندكار بۆچى ده‌مانچه‌ى پێ بووه و ئۆتۆمبیلهكهى خۆى داناوه و بهئۆتۆمبیلهكهى لانه چونه‌ته ده‌ره‌وه؟". . له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى لانه هیچ مهترسیهكى له‌سه‌ر ڕوداو و كێشه‌كه‌یان بۆ پارێزه‌ره‌كه‌ى دركاندبێت و ئه‌ویش ئاگادارى بێت، سه‌یران وتی "به‌هۆى ئه‌وه‌ى نهشتهرگهیم بۆ كراوه و چه‌ند ڕۆژێكه ده‌توانم قسه بكه‌م به‌ڵام تیمێكى پارێزهریمان هه‌یه پێش 15ى ئه‌م مانگه دانیشتنى لاى توێژه‌ریان هه‌بوو، لانه داواى بینینى منى كردبوو و وتبووى هه‌ندێك شتى گرنگ هه‌یه ده‌مه‌وێت سه‌یران ببینم وبۆى باس بكه‌م ئه‌مه‌ش به‌ته‌له‌فۆن ناكرێت". . پارێزه‌ره‌كه‌ى لانه باسى له‌وه‌كرد، كاتێك پارێزه‌ره هاوكاره‌كه‌ى په‌یامه‌كه‌ى لانه‌ى پێگه‌یاندووه ئه‌ویش وتویهتى ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو كه ده‌كاته 19ى ئه‌م مانگه لانه بچێت بۆ لاى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شته گرنگه‌ى كه به‌ته‌له‌فۆن نه‌یتوانیوه بۆى باس بكات به‌بینین باسى بكات، به‌ڵام پێش ئه‌وكاته ڕوداوه‌كه ڕویداوه و یه‌كیان نه‌بینیوه. . له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر متمانه له‌نێوانیاندا نه‌بێت چۆن پێكه‌وه ڕۆشتونه‌ته ده‌ره‌وه، پارێزه‌ره‌كه‌ى لانه بهبۆچونى خۆى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندیه‌وه كه ئامانج پێیوابووه دانیشتنى داهاتوو كه ده‌كاته ڕۆژى یه‌كشه‌ممه ( 20ى تشرینى یەکەمى 2019) كۆتایى به‌پرۆسه‌كه دێت بۆیه به‌پاساوى ڕێكکه‌وتن بردویه‌تیه ده‌ره‌وه. . ناس كورد هه‌وڵێكى زۆری‌دا په‌یوه‌ندى بكات به‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه ڕۆژى 15ى ئه‌م مانگه دواى بینینى ئامانج و لانه دوا ڕاپۆرتى خۆى بۆ دادوه‌ر به‌رزكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌یان به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون و كه‌س ئاماده نه‌بوو ناو و ژماره‌كه‌ى ئاشكرا بكات. . دوێنێ پێنجشه‌ممه،17ى تشرینى یەکەمى 2018 له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا پۆلیسى سلێمانى چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر ڕوداووى كوژرانى ئامانج بابانى و لانه محه‌مه‌د و منداڵەکەیان خسته ڕوو و ئاشكراشى كرد كه ڕوداوه‌كه خۆكوژى بووه. . له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى كۆنگره‌كه‌ى پۆلیسى سلێمانیشدا، دكتۆر كازم فاروق سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگهیهنراوێكى له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند" گومانى لهبهڵگهكانى پۆلیسى سلێمانى هه‌یه و دیوه شاراوه‌كه‌ى ڕوداوه‌كه‌یان نه‌خستووه‌ته ڕوو، هه‌روه‌ها به‌و پێیه‌ى وه‌كو پزیشكیش پیاده‌ى پیشه‌ى توێكارى جه‌سته‌ى مردوو كردووه ڕێگه‌یان نه‌داوه ته‌رمى ئامانج بابانى، ببینێت". . ئەمڕۆ (هەینى) لە مەراسیمى دواماڵئاوایى لە ئامانج بابانى و لانە محەمەد و منداڵەکەیان کە لەبەردەم کەناڵى ئێن ئاڕتى ئەنجامدرا، بەرپرسانى کەناڵەکە و کەسوکارى ئامانج بابانى داوایان کرد کە لێکۆڵینەوەى زیاتر لەو دۆسیەیە بکرێت و بەوتەى ئەوان بەڵگە و راگەیاندراوەکانى پۆلیس لەبارەى دۆسیەکە نەیتوانیوە قەناعەتیان پێ بکات. .