گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا دوو سەرۆک شارەوانى لە هەدەپە سەندەوە

2019.10.18 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا دوو سەرۆک شارەوانى لە هەدەپە سەندەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزارەتى ناوخۆى تورکیا دوو کەسى وەکو قەیوم لەشوێنى دوو سەرۆک شارەوانی دیاریکرد، کە پێشتر لەلایەن هەدەپەوە بەڕێوەدەبران. . بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا، لەجێگای سەمیرە نەرگیز، سەرۆکی سەربە ھەدەپەی شارەوانی نسێبین کە "لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆردا" دەستگیرکرابوو، مەھمەت باڵکچلار، قایمقامی نسێبین لە پۆستەکەدا دانرا. . ئاماژە بەوەشکراوە، ھەروەھا لەجێگای رەمزیە یاشار سەرۆکی سەربە ھەدەپەی شارەوانی یوکسەکۆڤا، کە لەچوارچێوەی "لێکۆڵینەوە لە تیرۆردا" دەستگیرکرابوو، عوسمان دۆغرەمەجی، قایمقامی یوکسەکۆڤا لە پۆستەکەدا دانراوە. . دواى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە دۆسیەیان بۆ ژمارەیەک سەرۆک شارەوانى سەر بە هەدەپە کردەوە، کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو. . لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک سەرۆک شارەوانى سەر بە هەدەپە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و هەدەپەش ئەو هەنگاوەى بە "کودەتا بەسەر دەنگى خەڵکدا" ناوبرد.