گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆککۆمارى عێراق: پێویستە بەپەلە تورکیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى سەر سوریا ڕاگرێت

2019.10.17 - 14:34
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆککۆمارى عێراق: پێویستە بەپەلە تورکیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى سەر سوریا ڕاگرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە دیدارێکى وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا، بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، پێوستە بەپەلە تورکیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى سەر سوریا ڕاگرێت. , بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق پێشوازى لە جان ئێف لۆدریان، وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا کرد، بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى سەرۆکایەتیى کۆمار، بەرهەم ساڵح جەختیکردووەتەوە لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ڕێگانەدان بە گروپە تیرۆریستییەکان بۆ دووبارە خۆڕێکخستنەوەیان، بۆ ئەوەى جارێکی دیکە نەبنە مەترسی بۆ سەر ناوچەکە و جیھان، بەتایبەتی کە عێراق ھێشتا لەژێر کاریگەری تاوان و وێرانکارییەکانی "گروپی تیرۆریستی داعش" دەربازی نەبوە. , سەرۆککۆمارى عێراق لەو دیدارەدا ئەوەشى وتوە: "لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا، دەبێتە ھۆکاری شکستپێھێنانی ھەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی تیرۆر". , باسیلە پێویستی ڕاگرتنی بەپەلەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا و بەھاناوەچونی ھاوڵاتییانی سڤیل لەو ناوچانە کردووە کە ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی تێدایە. , ھەر لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ھاریکاری ھاوبەشی نێوان عێراق و فەڕەنسا کراوە، ھاوکات تاووتوێی پێشھاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و جیھان کرا. , ,