گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا لە عێراقەوە داواى کۆبوونەوەى بەپەلەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دەکات

2019.10.17 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا لە عێراقەوە داواى کۆبوونەوەى بەپەلەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا لە عێراقەوە داواى لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش کرد، کۆبوونەوەى بەپەلە ئەنجامبدات لەبارەى لەشکرکێشییەکانى تورکیا، بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان. , لە کۆنگرەیەکى هاوبەشى نێوان وەزیرانى دەرەوەى عێراق و فەڕەنسا لە بەغداد، جان ئێف لۆدریان، وەزیرى دەرەوە فەڕەنسا ڕایگەیاند: "لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆ سەر سوریا، هەڕەشەن لەسەر ئەو دەستکەوتانەى لە شەڕى دژ بە داعش بەدەستهاتون". , وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا هۆشداریشیدا لەوەى داعش لە عێراق و سوریا سەرهەڵداتەوە و هۆکارەکەشى خستە ئەستۆى تورکیا، ئەوەشى وت: "کاردەکەین بۆ ئەوەى کۆبوونەوەیەکى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ببەسترێت بۆ تاووتوێکردنى لێکەوتەکانى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر سوریا". , لاى خۆشییەوە محەمەد حەکیم، وەزیرى دەرەوەى عێراق لەو کۆنگرەدا ڕایگەیاند: "کاردەکەین بۆ ئەوەى چەکدارە داعشە عێراقییەکان و خێزانەکانیان لە سوریا وەربگرینەوە، چونکە ژمارەیەکى زۆرى چەکدارى داعش لە کامپ و زیندانەکانن لە سوریا". , وەزیرى دەرەوەى عێراق ئەوەشى خستەڕو، ئەوان لەگەڵ یەکپارچەیی خاکى سوریان و پاراستنى خاک و سنورەکانى ئەو وڵاتەشى خستە ئەستۆى سوپاى سوریا. , بەیانى ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا گەیشتە بەغدادى پایتەخى عێراق، پێشتریش ڕایگەیاندبو، سەردانەکەى بۆ تاووتوێکردنى پرسی داعشە زیندانکراوەکانە، فەڕەنساش لەسەرەتاى لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆ سەر باکورى سوریا دژایەتى خۆى بۆ ئەو پرۆسەیە ڕاگەیاند. , ,