گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا شەش بڕیاری لە بارەی ڕوداوەکەی موسڵەوە دەرکرد

2019.03.22 - 17:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا شەش بڕیاری لە بارەی ڕوداوەکەی موسڵەوە دەرکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەبارەت بە ڕوداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەكەی شاری موسڵ شەش بڕیاری دەرکرد و داوا دەکات "لێكۆڵینەوە بکرێت لە گەڵ هەموو لایەنە ئیداری و چاودێرییەکانی سەر بە حكومەتی خۆجێی".

نورەدین قەبلان جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە بەیانامەیەكدا كە دەست ناس كورد كەوتوە ڕایگەیاندووە: "ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە دانیشتنێكیدا سەبارەت بەڕوداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەكەی شاری موسڵ چەند بڕیارێکی دەرکردووە، تیایدا داوادەکەن مۆڵەتی وەبەرهێنان لەو كەسەی شوێنە گەشتیارییەكەی بە كرێ گرتوە وەرگیرێتەوە، وەبەرهێنەرەكەو ودەستەی بەڕێوەبردنی شوێنە گەشتیارییەكەش ڕوبەڕوی دادگا بكرێنەوە وبەپێی یاسا توندترین سزایان بەسەردا پسەپێنرێت،هەموو قوربانیانی ڕوداوەکە بە "شەهید" هەژمار بكرێن، قەرەبوكردنەوەی ڕزگاركراوەكان، بەشێوەیەكی شایستە".

لەو کۆبوونەوەدا چەند بڕیارێک دەرکراوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەکان و سزادانی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەو بارەیەوە نورەدین قەبلان ئاشکرایکردووە: "بەشێکی تری بڕیارە شەش خاڵییەکە بریتییە لەوەی، هەموو هێزە ئەمنییەكان ومەدەنییەكان لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانیان و دەستەبەركردنی بڕی پارەی پێوست بۆ كاركردنیان، لێكۆڵینەوە بکرێت لە گەڵ هەموو ئەو لایەنە ئیداری و چاودێرییانەی سەر بە حكومەتی خۆجێین".

دوێنێ‌ (پێنجشەممە) بەلەمێكی گەشتیاری لە یەكێك لە دوورگە گەشتیارییەكانی ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ ژێر ئاو كەوت، فەرمانگەی پزیشكی دادوەری پارێزگای موسڵ لە دواین ئاماریدا لە بارەی ئەو ڕوداوەوە رایگەیاند “تائێستا 100 تەرمی ئەو ڕوداوە رادەستی فەرمانگەكەمان كراوە”.