گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەڵادزێ؛ لە ڕوداوێکی سەیردا سێ گەنج سوتان و گەیەندرانە نەخۆشخانە

2019.10.17 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
قەڵادزێ؛ لە ڕوداوێکی سەیردا سێ گەنج سوتان و گەیەندرانە نەخۆشخانە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سێ گەنج لە قەڵادزێ بە سوتاوی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەى شارەکە، پۆلیسیش دەڵێت، بەهۆی بەکارهێنانی مادەیەکی جوانكاری دەموچاوەوە توشی ئەو ڕوداوە بوون. , شۆڕش ئیسماعیل، وتەبیژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو سێ گه‌نج کە له‌دایكبووی ساڵی 1993، 2000 و 2007 بوون، گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، هەرسێکیان به‌ ئاگر سوتاون". , وتبێژى پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشى ئاشکراکرد: "ئەو سێ گەنجە، مادەیەکی وەک مۆمیان بەرکاهێناوە بۆ جوانکاری دەموچاویان، بەڵام بەهۆی هەڵە بەکارهێنانی مۆمەکە و کەرەستەکانی دیکە کە هەندێک کاغەز بوە، گڕی گرتوە و ئەوانیش بەهۆی کڵپەی ئاگرەکەوە بەشیک لە دەموچاو و دەست و قاچیان سوتاوە". , بە وتەى پۆلیس لە ئێستادا هەرسێ کەسەکە لە نەخۆشخانەی قەڵادزێن و تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چاودێری ته‌ندروستیدان‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه، بەڵام هیچ ‌کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە. , ,