کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکى ڕەوتى سەدر ڕایدەگەیەنێت، نابێت ڕۆژنامەوانى ئازاد بێدەنگ بکرێت و پێویستە دەستدرێژیکارانى سەر ئەو دەنگە سزا بدرێن. , لە تویتێکیدا کە بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ى تشرینى یەکەمى 2019 بڵاویکردووەتەوە، موقتەدا سەدر، سەرۆکى ڕەوتى سەدر نوسیویەتى: "پێویستە میدیا و ڕۆژنامەوانى ئازاد بێدەنگ نەکرێت، هەر دەستدرێژییەک لەلایەن دەوڵەتە بۆسەرى ڕیشەکێشکردنى دەنگى ئازادە". , لە بەشێکى دیکەى نوسینەکەیدا سەدر دەڵێت: "پێویستە ئەوانەى دەستدرێژى دەکەنە سەر دەنگى ئازاد سزا بدرێن". , ئەو وتانەى سەدر لەکاتێکدایە، لەکاتى خۆپیشاندانەکانى عێراق هێرشکرایە سەر چەند دەزگایەکى میدیایی و میدیاکارەکان لە عێراق، لە ئێستاشدا ناوى چەندین میدیاکار بڵاوکراوەتەوە و هەڕەشە لەسەر ژیانیانە. ,