کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەى ڕوداوەکەى شەوى ڕابردووى پێشکەشکارەکەى ئێن ئاڕ تى و هاوسەر و منداڵەکەى دەڵێت، "ئەوەی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بڵاویان کردووەتەوە، لە ئێستادا ئەوپەڕی بێڕێزییە بەرامبەر بەو ئەزیزانە و بەرامبەر بەو خوێنەی کە بە ناحەق ڕژاوە"، سەنتەری میترۆش داوای لێکۆڵینەوی ورد و شەفاف دەکات. , شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نەوێ لەسەر دۆسییەی کوژرانی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەکەی ڕایگەیاندووە: "ئەوەی ڕویداوە یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی لێی بەرپرسن تا ئەو ساتەی جیهەتی بێلایەن لێکۆڵینەوەی ورد دەکات دوو لە دەستی حیزب و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی". , سەرۆکی جوڵانەوەى نەوەى نوێ ئاماژهی بهوهشکردووە: "تا ئێستا چاوەڕوان بوین و بەردەوام ماوەی چەند کاتژمێرێکە خەریکی بەدواداچوونین بۆ ئەم بابەتە، بەڵام ئەوەی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بڵاویانکردووەتەوە، لە ئێستادا ئەوپەڕی بێڕێزییە بەرامبەر بەو ئەزیزانە و بەرامبەر بەو خوێنەی کە بە ناحەق ڕژاوە و هەموو ئەم بڵاوکردنەوانەی دەزگا ئەمنییەکان هێندەی تر گومان دروست دەکەن و وامان لێ دەکەن بە گومانی زیاترەوە سەیری ئەم بابەتە بکەین". , شاسوار عەبدولواحید ئەوەشى وت: "هێشتا زو بوە بۆ دەزگا ئەمنییەکان و بۆ ئەو ڕونکردنەوە شپرزانە، بەبێ ئەوەی تەحقیق تەواو بوبێت و تەنانەت بەبێ ئەوەی شیکاری بۆ تەرمەکان کرابێت و کۆمەڵێک گومانی زۆرمان کۆکردووەتەوە، تایبەت بەو کەیسەش کەناڵی ئێن ئاڕ تی و تیمی پارێزەرانمان و دۆستان و خۆشەویستان خەریکی لێکۆڵینەوەی جیاوازترن لە لێکۆڵینەوەکانی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانى". , لەلایەکى ترەوە سەنتەری میترۆ لەسەر ڕوداوەکە دەڵێت: "ئەو تاوانە نابێت تێپەڕێت و دەبێت هەموان وا هەست بکەن بەرامبەر ئەوان کراوە، بە تایبەتیش لایەنە ئەمنییەکان و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە فیشەکەکان زۆر لە نزیکەوە تەقێندراون و ئەو دەمانچەیەش کە تەقەی پێکراوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی ئامانج بابانیدا دۆزراوەتەوە". , سەنتەری میترۆ داواشی کردووە: "داوامان لە پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی کردووە لێکۆڵێنەوەی جدی بکەن و پاش لێکۆلێنەوە هەرچی راستییە بیدەن بە رای گشتی". , شەوی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شارهزور ئامانج بابانی، پێشکهشکاری کهناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسهری، پێشکهشکاری کهناڵی کوردسات و منداڵهکهیان بەناوی هامۆ، بە کوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە. , ,