گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تڕەمپ بۆ ئەردۆگان: دانوستان لەگەڵ مەزڵوم کۆبانی بکە

2019.10.17 - 09:31
تڕەمپ بۆ ئەردۆگان: دانوستان لەگەڵ مەزڵوم کۆبانی بکە
ناس کورد- سەرۆکی ئەمریکا، نامەیەکی نهێنی ناردووە بۆ سەرۆکی تورکیا و داوای لێکردووە، دانوستان لەگەڵ کوردەکان بکات لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان. , شەوی ڕابردوو لە میدیاکانی جیهانەوە نامەیەکی نهێنی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاوبوەوە کە بۆ ئەردۆگانى ناردووە، نامەکەش تایبەتە بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و بەروارى 9ى ئەم مانگەى لەسەرە، واتە تەنها ڕۆژێک پاش هێرشەکەی تورکیا. , ترەمپ لەو نامەیەدا بە ڕەجەب تەیب ئەرۆدگان، سەرۆککۆمارى تورکیاى ڕاگەیاندووە: "بەڕێز جەنابی سەرۆک، با ڕێککەوتنێکی باش بکەین، تۆ ناتەوێت کوشتنی هەزاران خەڵک بکەوێتە ئەستۆت، منیش نامەوێت بەرپرسیار بم لە وێرانکردنی ئابوریی تورکیا، کە دەیکەم، پێشتر نمونەیەکی بچوکم پیشان داویت لە پرسی قەشە برۆنسۆن". , سەرۆکى ئەمریکا ئەوەشى وتوە: "زۆر کارم کردووە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکانت، با جیهان توشی نائومێدی نەکەین، تۆ دەتوانیت ڕێککەوتنێکی مەزن بکەیت، جەنەراڵ مەزڵوم دەیەوێت دانوستان لەگەڵ تۆدا بکات، ئەو دەیەوێت سازشێک بکات کە لە ڕابردوودا نەیانکردووە، من کۆپییەک لە نامەکەی ئەوت بۆ دەنێرم، هەر ئێستا پێم گەیشت". , "مێژوو بە چاوێکی بەرزەوە سەیرت دەکات گەر ئەمە بەشێوەیەکی ڕاست و مرۆڤانە بکەیت، هەروەها بۆ هەمیشە وەک شەیتان سەیرت دەکات ئەگەر شتە باشەکان ڕونەدەن، پیاوێکی توند مەبە، گێل مەبە و دواتر تەلەفۆنت بۆ دەکەم"، ترەمپ لە نامەکەیدا بە ئەردۆگانى وتوە. , ماوەی نۆ ڕۆژە سوپای تورکیا دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشێکی داگیرکارانەى کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بەهۆی هێرشەکانیشەوە سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون، ئەوەش نیگەرانی فراوانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپای لێکەوتووەتەوە. ,