کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بڕیارە ئەمڕۆ لە زانکۆى سلێمانى لە پێش بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆکە، ماتەمینی و ڕێپێوان بۆ هەردوو ڕۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان ئەنجامبدرێت. , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێک ئەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ لە بەردەم بەشى ڕاگەیاندنى زانکۆى سلێمانى لە کاتژمێر (١٠:١٥) ماتەمینی و ڕێپێوان بۆ هەردوو ڕۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان ئەنجامبدرێت. , شەوى ڕابردوو لە هەواڵێکى بەپەلەیدا ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئامانج بابانى پێشکەشکارى دیارى کەناڵەکە لەگەڵ ژن و منداڵەکەى لە شارى سلێمانى “تیرۆر کراون”. ,