کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، ڕێکكهوتنهكهى سوریا و هه‌سه‌ده سه‌ربازییه و هیچ ڕێکكهوتنێكى سیاسى نه‌كراوه. , له‌میانى باسكردنى ورده‌كارییه‌كانى له‌شكركێشییه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان، مه‌زڵوم كۆبانی فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) لەو چاوپێکەوتنە ڕایگه‌یاند، به‌هۆى له‌شكركێشییه‌كانى سوپاى توركیاوه ئه‌وانه‌ى زیاتر زیانیان به‌ركه‌وتوه هاوڵاتى سڤیلن و ژماره‌ى شه‌هیده‌كانى شه‌ڕڤانانیش گه‌یشتوه‌ته 205 شه‌هید. , له‌باره‌ى ڕه‌خنه‌كانى له سه‌رۆكى ئه‌مریكا، مه‌زڵوم كۆبانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه، ئه‌مریكا هاوپه‌یمانه‌كانى خۆى نه‌پاراستوه به تره‌مپیشى وتوه له ڕێكکهوتنهكهیان پاشه‌كشه‌یان كردووه. , له‌سه‌ر ڕێكکهوتنهكهیان له‌گه‌ڵ سوریادا، مه‌زڵوم كۆبانی جه‌ختیكرده‌وه، ڕێكکه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ سوریادا سه‌ربازییه، تاوه‌كو ئێستا هیچ ڕێكکهوتنێكى سیاسى نه‌كراوه و هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریاش ده‌بێت بچنه سه‌ر سنوره‌كان. , ئەو فەرماندەیەى هەسەدە وتیشى، ڕوسیا هاوپه‌یمانى سوریایه و ده‌توانێت هێرشه‌كان بوه‌ستێنێت و بڕیارى ئه‌وانیش به‌رگریكردنه له خاكى ڕۆژئاوا، ڕێککەوتنى سوریا و هەسەدەش بە ئامادەبوونى نوێنەرى ڕوسیا بوە. , https://www.facebook.com/RonahiTvOfficial/videos/528816194602559/?__tn__=kCH-R&eid=ARDSht_D7vVUBZQavTvGvmyY7vUl-yFamdB-nUnUuERCrAXPHauvTzhwY0uMSXWYAIUPV-Jii121ZB0Q&hc_ref=ART4N4If3C90_rYWBDyuLsp8feFaBy4CgNX7NBLcFi4L3GSCWlRlABPy_ek5fmKwWNQ&__xts__[0]=68.ARDRFPVadXM6vzrAyBgjFvcjyoBDQXvxU5yHRC-UeUdika7ZshuHUU-1LGrOXUQAwboxmBDaeMiXgTQ1eqAtYwWRQraN-ToSZHQ3RExzU0mihOm1tOPrMvRzb3Xd_b44mcLLMHfyNftvF915dni6SEf6Dp7z7pg1b0DjFdtZMR8pbqwfn--OKJJ-aikiEEwf_IITMxRChMLfvSKMzIfOaLe5PB7rnV4aWN3FwbXyrCPLWK4ETBRvzdlHStZcDf_Y-CqYSBKmJWDsUl-ei8N3WGhJMncGrBIoVwk9eSnuui6B7k4GsTafeHb-b2Q3olFC-YOADyfLeBhzONO5p0d1_ADrmznmIXRAw6hnWM35kmqNxuiccUQyk1U3zuaXBYoeRI66iB6Z6pXFu6UJPXAchPDBTQo0hCcpO1VZzMo1kl3CBuVH31saeNGwiPpfbTI4VrfQRNEqhYw9hyTA42VvidqspL2DSSZGjjWTtxbSrWDz5T2jzK7f_rvKz3DT