کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پاش ئەوەى ڕۆژنامەنوس ئامانج بابانى و هاوسەر و منداڵەکەى لەلایەن چەن چەکدارێکەوە تەقەیان لێکرا و "تیرۆر"کران، دەزگاى میدیایی نالیا داواى دەکات حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی وەڵامی بەپەلە و باوەڕپێکراویان هەبێت.
,
ڕاگەیەندراوى دەزگاى میدیایی نالیا:
,
ڕاگەیەندراوێک لە دامەزراوەی میدیایی نالیاوە
بەداخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (١٦ -١٠-٢٠١٩) لە شاری سلێمانی، (ئامانج بابانی) پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هاوسەرەکەی (لانە محەمەد) و جگەرگۆشەکەیان (هانۆ) تیرۆرکران.
,
ئێمە لە کاتێکدا دڵتەنگی خۆمان بۆ ئەم کارەساتە گەورەیە ڕادەگەیەنین و هاوخەمی خانەوادە و هاوڕێکانیانین، داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین دەستەبەجێ و لە زوترین کاتدا بکەرانی ئەم تاوانە قێزەونە ئاشکرابکەن و بە سزای خۆیان بگەنن.
,
ناکرێت لە شارێکی وەک سلێمانی کە هەمیشە باس لە ئاسایش و ئارامی دەکرێت بکەرانی ئەم کارە قێزەونە دەستگیرنەکرێن و دەربازیان بێت. دەبێت حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی وەڵامی بەپەلە و باوەڕپێکراویان هەبێت بۆ ئەم کارەساتە و بکەرانی بە سزای خۆیان بگەیەنن.
,
دامەزراوەی میدیایی نالیا
١٦-١٠-٢٠١٩