گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: ئەگەر پێویست بکات چەکە ئەتۆمییەکانمان بەکاردەهێنین

2019.10.16 - 20:46
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: ئەگەر پێویست بکات چەکە ئەتۆمییەکانمان بەکاردەهێنین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ترەمپ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، با ڕوسیا کوردەکان بپارێزێت، ئاماژەى بەوەشکرد، لەگەڵ جەنەڕاڵێکى کوردا بە تەلەفۆن قسەى کردووە کە "پیاوێکى نایاب بوە". , لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا وتى: "مایک پێنس جێگرى منە و دەچێتە تورکیا با بزانین چی دەبێت، مایک پۆمپیۆش لەگەڵ بەرپرسانى تورکیا کۆدەبێتەوە، ئێمە سزاى توندى ئەو وڵاتەمان داوە". , لە بەشێکى ترى وتەکانیدا ترەمپ ئاماژەى بەوەکرد: "ئەمریکا پۆلیس و پارێزەرى جیهان نییە، من فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى ئەمریکام و بڕیارى ئەوەم دا هێزەکانمان لە سوریا نەمێنن، وەک چۆن بەڵێنى ئەوەم دابو". , سەرۆکى ئەمریکا لەبارەى هێزى وڵاتەکەیەوە ڕەخنەى لە کابینەکانى پێشو گرت بەوەى پێش ئەوەى ترەمپ دەستەڵات بگرێتە دەست سوپاى وڵاتەکەی وێران بوە، وتیشی: "لە سەردەمى کابینەکەى مندا، سوپاى وڵاتەکەمان بەشێوەیەکى باش ڕێکخستەوە، وامان کرد زۆر باشتر بێت، ئێمە پەرە بە چەکەکانمان دەدەین و پەرە بە موشەک و چەکى ئەتۆمى دەدەین، کە هیواخوازین ناچار نەبین بەکارى بهێنین، بەڵام پێویست بکات بەکاریان دێنین". , لەبارەى پارێزگارى کردنیان لە سوریا ئەوەى خستەڕو، کێشەى سوریا کێشەى ئەمریکا نییە و هیواشى خواست ڕوسیا کورد بپارێزێت، ئاماژەى بەوشکرد: "ئێمە شەڕ بۆ سوریا ناکەین و نابینە بەشێک لەو شەڕە زۆرەى لەو ناوچانە هەن، هیچ کێشەیەکیش نییە ئەگەر ڕوسیا هاوکاری پێشکەش بە سوریا بکات". , ترەمپ لەبارەى سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا وتى: "مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکا دەچێتە تورکیا، ئەگەر دەرئەنجامى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ ئەردۆگان باش نەبێت، ئەوا سزاى زۆر توند و وێرانکەر بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنین". , ئاشکراشیکرد: "ئێمە گڵۆپى سەوزمان هەڵنەکردووە بۆ تورکیا بۆ داگیرکردنى سوریا، سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا زۆر باشترە لە شەڕکردن، لە کۆتایشدا چارەسەرى کێشە و قەیرانەکان پەیوەندی بە وڵاتانی ناوچەکەوە هەیە". , ,