گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆگان پەشیمان بوەوە و ئامادەکارى کردووە بۆ پێشوازى لە شاندەکەى ئەمریکا

2019.10.16 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆگان پەشیمان بوەوە و ئامادەکارى کردووە بۆ پێشوازى لە شاندەکەى ئەمریکا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئه‌ردۆگان په‌شیمانبوه‌وه‌ له ‌بڕیاره‌كه‌ى و پێشوازى لەو شاندەى ئەمریکا دەکات کە بڕیارە بچنە تورکیا، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى كۆشكهى کۆمارى تورکیاش زیاترى نوێتر ده‌دركێنێت. , فه‌خره‌دین ئاڵتون، به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى توركیا، له‌تویتێكیدا كه‌ له‌ هه‌ژماره‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ نوسیویه‌تى: "پێشتر ئه‌ردۆگان به‌ كه‌ناڵى سكاى نیوزى ڕاگه‌یاندبو، پێشوازى لەو شاندەى ئەمریکا ناکات کە بڕیارە بە سەرۆکایەتیی مایك پێنس، جێگرى سه‌رۆكى ئەمریکا سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ بکەن، به‌ڵام له ‌ئێستادا ئه‌ردۆگان پلانى بۆ پێشوازیكردن لە شاندەکە داناوه‌". , بڕیارە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، به ‌فه‌رمانى دۆناڵد تڕه‌مپ بۆ تاووتوێكردنى له‌شكركێشییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا، شاندێكى ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بگاته‌ توركیا. , پاش ئەو بڕیارەى ترەمپ، ئه‌ردۆگان به‌ كه‌ناڵى سكاى نیوزى ڕاگه‌یاند، ئاماده‌ نییه‌ چاوى به‌و شانده‌ بكه‌وێت، ئه‌و ته‌نها ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆببێته‌وه‌.   مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا کە یەکێک دەبێت لە شاندەکە، پێشتر بە میدیاکانى ڕاگەیاند، ئامادەکارى کردووە بۆ ئەوەى بچێتە تورکیا، لە وتەکانیشیدا وتى: "ئەردۆگان هۆکارى پشێوى و تێکچوونى ئارامى ناوچەکەیە". , ,