کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سكرتێر و سه‌رۆك و نوێنه‌رانى حیزبه به‌شداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوەوە، مەبەستى کۆبوونەوەکەش لە سێ تەوەر پێکهاتبو، کە خۆیان دەبینییەوە لە هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى ناوخۆیي هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ و گرفت و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه، هەروەها كاریگه‌رییه‌كانى جموجۆڵى سه‌ربازى له سوریا و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بەڵام لە ڕاگەیەندراوى کۆبوونەوەکە بە هیچ جۆرێک باسى تورکیا نەکراوە. , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى کۆبوونەوەکە، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان جەختیان لە کۆدەنگی و یه‌كگوتاری له گفتوگۆکردن لەگەڵ حكومه‌تى فیدراڵ و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق کردووەتەوە. , لە بەشێکى تر‌ى ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەهاتوە، کۆبوونەوەکە له‌سه‌ر داواى فه‌رميى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رێكخرابو، "ئەوەش له ڕوانگه‌ى هه‌ستكردن به هه‌ستیاريى ئه‌م قۆناغه‌ى ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان پيايدا تێده‌په‌ڕێت". , لە بەشێکى تردا وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە: "لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌موو توانا سياسى و ديپلۆماسييه‌كانيان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ هه‌رچى زوتر كۆتایيهاتن به شه‌ڕ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگاچاره‌ى ئاشتیانه و گفتوگۆ كه زامنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى سوريا بێت". , دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە: , ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16-10-2019 له سه‌رۆكایه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سكرتێر و سه‌رۆك و نوێنه‌رانى حیزبه به‌شداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، كۆبووه‌وه. , له ڕوانگه‌ى هه‌ستكردن به هه‌ستیاريى ئه‌م قۆناغه‌ى ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان پيايدا تێده‌په‌ڕێت و به‌مه‌به‌ستى بیروڕا گۆڕینه‌وه و یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر داواى فه‌رميى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕێكخرا. , ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه بریتى بوون له هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى ناوخۆیيى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ، گرفت و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه، كاریگه‌رییه‌كانى جموجۆڵى سه‌ربازى له سووریا و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تيى مامه‌ڵه‌كردنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا. , ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆیيى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌م كۆبوونه‌وانه به شێوه‌یه‌كى ده‌ورى به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى داڕێژراو، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش سه‌رۆكایه‌تيى هه‌رێمى كوردستانیان وه‌ك باڵاترین دامه‌زراوه‌ى ده‌ستوورى و یاسایى و نیشتمانيى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كان، به گونجاوترین شوێن دانا كه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامى پێ بدات. , ئاماده‌بووان هاوده‌نگ بوون كه ئه‌رك و مافه نیشتمانییه‌كان هى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و ده‌بێ ئه‌و ئه‌رك و مافانه له‌سه‌ر بنه‌ماى هاونیشتیمانيبوون پیاده بكرێت و هه‌مووان به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌مه‌دا به‌شدار بن. , ده‌رباره‌ى بارودۆخى سه‌رتاسه‌رى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق، كۆبوونه‌وه به په‌سه‌ندى زانى كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تواناكانیان یه‌ك بخه‌ن و به یه‌ك گوتار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق گفتوگۆ بكرێت بۆ زامنكردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له بابه‌ته‌كانى بودجه و چاره‌سه‌رى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم به‌پێى ده‌ستوور و سه‌رجه‌م مافه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان به ڕێگاى گفتوگۆیه‌كى جددى و دامه‌زراوه‌یى، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ پێكهێنانى فیدراسیۆنى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و یه‌كخستنى هه‌موو تواناكان له سه‌رۆكایه‌تيى كۆمار و حكوومه‌تى فیدراڵى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، به پێویست زانى. كۆبوونه‌وه جه‌ختى له پێويستيى عێراق به سه‌قامگيرى و ڕه‌چاوكردنى دۆخى هه‌ستيارى ناوچه‌كه و داوا ڕه‌واكانى هاووڵاتيان و دووركه‌وتنه‌وه له توندوتيژى و پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت كرده‌وه. , ده‌رباره‌ى بارودۆخى سووریا و ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانى ناوچه‌كه، كۆبوونه‌وه به بایه‌خه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و به په‌سه‌ند زانرا سیاسه‌تێكى واقیعیانه بگیرێته به‌ر كه پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌ل و خاكى هه‌رێمى كوردستان تيایدا پارێزراو بێت و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌موو توانا سياسى و ديپلۆماسييه‌كانيان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ هه‌رچى زووتر كۆتایيهاتن به شه‌ڕ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگاچاره‌ى ئاشتیانه و گفتوگۆ كه زامنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى سووريا بێت. , لايه‌نه به‌شداربووه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه: , – پارتى ديموكراتى كوردستان , – يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان , – بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان , – كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان , – يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان , – هاوپه‌یمانیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی , – پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی , – حيزبى سۆشیالست دیموكراتی كوردستان , – حزبی شیووعيی كوردستان , – بزووتنه‌وه‌ی ئاشووری , – به‌ره‌ی توركمانی , – پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان , – پارتی چاكسازیی توركمانی , – ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوورى , – لیستی میلله‌ت , – لیستی ئه‌رمه‌ن ,