کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - نیوه‌ڕۆیه‌كى پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێی ڕۆژى 10ى ئۆكتۆبه‌ر، فڕۆكه‌كانى سوپاى توركیا تۆپبارانى گه‌ڕه‌كى غه‌ربیان له ڕۆژئاواى قامیشلۆ كرد. . سارا و محه‌مه‌د یوسفى براى كه‌وتنه به‌ر تۆپبارانى سوپاى توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا هه‌شت هاوڵاتى دیكه‌ش كه دانیشتووى هه‌مان گه‌ڕه‌ك بوون شه‌هید و برینداربوون، گه‌رچى محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 12 ساڵ تا گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه له ژیاندا مابوو، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه له باوشى باوكی‌دا گیانى له‌ده‌ستدا و ساراى خوشكیشى کە تەمەنی شەش ساڵە قاچێکی لەدەستدا. . ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكردۆته‌وه، سارا پاش شه‌ش ڕۆژ مانه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى سه‌لام له قامیشلۆ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بە ئاگا هاتووەتەوە و قسه‌ی کردووە، له یه‌كه‌م وشهشیدا وتویهتى: "كوا قاچم؟ كه‌ى ئه‌توانم بڕۆم؟ بۆچى ئێوه ئه‌توانن بڕۆن و من ناتوانم؟ كوا محه‌مه‌د؟" https://www.youtube.com/watch?v=JyTKJHJLDVY سارا کە بەهۆی بۆردومانەکەوە قاچی لەدەستدا تائێستا نازانێت لە بۆردومانەکەدا محه‌مه‌دى برا شه‌هید بووه، ته‌ندروستى خۆشى جێگیر نییه، كاتێك پرسیارى لێده‌كرێت ده‌ست به گریان ده‌كات و كاریگه‌رى تۆپبارانى توركیا له‌سه‌ر ده‌روونى هێشتا ماوه، هەرکاتێکیش پزیشكه‌كان سه‌ردانى ده‌كه‌ن ئه‌و ته‌نها ده‌پرسێت "كه‌ى قاچه‌كانى خۆم وه‌رده‌گرمه‌وه". . دایكى سارا سەرباری ئازاری شه‌هیدبوونى كوڕه‌كه‌ى، شه‌ش ڕۆژە گیرۆده‌ى ئازارى سارایه، ئه‌و به هاوار نیوزى ڕاگه‌یاندووه: "ڕه‌وشى خێزانه‌كه‌م وه‌سف ناكرێت، ئه‌و ماڵوێرانیه‌ى به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاتووه زۆر گه‌وره‌یه، سارا نازانێت چى ڕویداوه و به‌رده‌وام پرسیارى محه‌مه‌د ده‌كات." . ئەگەرچی دایكى له دۆخێكى خراپدایه، به‌ڵام زوو زوو سارا لێى ده‌پرسێت كوا قاچى من، چۆن ئێوه ده‌توانن له‌سه‌ر قاچى خۆتان بوه‌ستن و من ناتوانم؟ كه‌ى ده‌توانن ئێره جێبهیڵم و محه‌مه‌د ببینم؟ . دایكى سارا داواى له ڕێكخراوى مافى مرۆڤ و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كردووه، هاوكارییان بكه‌ن تا سارا له‌و دۆخه سه‌خته‌ى تێدا ده‌ژیت ڕزگارى ببێت و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ بكرێت، تا بگه‌ڕێته‌وه ناو ژیانى ئاسایی خۆى و هاوڕێكانى، چونكه وه‌ك دایكى ده‌ڵێت، "سارا له دۆخى ده‌روونى زۆر خراپدایه."