گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگى تەقینەوەیەک لە چیاى ئەزمەڕ بیسترا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

2019.10.15 - 18:03
دەنگى تەقینەوەیەک لە چیاى ئەزمەڕ بیسترا و  دوو کەس گیانیان لەدەستدا
ناس کورد-   کەمێک لەمەوبەر دەنگى تەقینەوەیەک لە چیاى ئەزمەڕ لە سلێمانى بیسترا و بەهۆیەوە "دوو کەس گیانیان لەدەستدا". . سەرچاوەیەک لە سەنتەرى هەماهەنگى پەیوەندییەکانى سلێمانى (جەى. سی. سی) بە ناس کوردى ڕاگەیاند "ئاگادارکراونەتەوە کە دەنگى تەقینەوەیەک لەچیاى ئەزمەڕ بیستراوە و دوو تەرمیش لەشوێنەکە دۆزراوەتەوە". . وتیشى "تائێستا نازانرێت هۆکارى تەقینەوەکە چى بووە". هاوکات یاد نەقشبەندى وتەبێژى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، دوو تەرم لە شوێنى ڕووداوەکەیە. لەئێستادا هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس چونەتە شوێنەکە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەو بارەیەوە. . چەند کەسێک کە لەنزیک شوێنى تەقینەوەکە دوکانیان هەیە بە ناس کوردیان ڕاگەیاند، گوێیان لەدەنگى تەقینەوەکە بووە و دواتر دوو تەرمیان بینیوە کە لەشوێنەکە کەوتووە. پەیامنێرى ناس کورد لە شوێنى ڕووداوەکە هەوڵیدا لێدوانى بەرپرسانى پۆلیس وەربگرێت، بەڵام ڕەتیانکردەوە هیچ لێدوانێک بدەن و وتیان کە دۆسیەکە لاى ئاسایشە.