گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى کشانەوەیان لە سوریا، ئەمریکا هێزەکانى لە عێراق و کوەیت جێگیردەکات

2019.10.15 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
دواى کشانەوەیان لە سوریا،  ئەمریکا هێزەکانى لە عێراق و کوەیت جێگیردەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان لەشارى منبجى سوریا کشانەوە، دواى ئەوەى سوپاى سوریا چووە شارەکەوە، بەرپرسێکى ئەمریکیش دەڵێت ئەو هێزانە لە عێراق و کوەیت یان ئوردن جێگیردەکرێن. . بەپێی کەناڵى سکاى نیوز، بەرپرسە ئەمریکییەکە کە ناوى نەهێنراوە ئاماژەى بەوەکردووە، ڕەنگە هێزەکانیان لە عێراق دژى داعش بوەستنەوە و ئۆپراسیۆن لەدژى ئەو چەکدارانەى داعش ئەنجام بدەن کە لەسوریان. . هاوکات هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش ڕایگەیاند، هێزەکانیان شارى منبجیان بەجێهێشتووە، دواى ئەوەى سوپاى سوریا چووەتە ناو شارەکەوە. . کولونیل میلیس بی. كاجينز وتەبێژى هاوپەیمانان لە تویتێکدا ڕایگەیاند "بەشێوەیەکى بەرنامەبۆداڕێژراو لە باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا کشاونەتەوە، ئێستا هێزەکانیان لەدەرەوەى منبجن". . بەپێی ڕێککەوتنى نێوان سوریا و ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا، هێزەکانى سوریا لەناوچەکانى سەر سنور جێگیردەکرێن، بەمەبەستى پاراستنیان لە هێرشەکانى تورکیا.