گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى: داعش لە هەوڵى خۆڕێکخستنەوەدایە و ئەمریکاش هۆکارە

2019.10.15 - 14:42
ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى: داعش لە هەوڵى خۆڕێکخستنەوەدایە و ئەمریکاش هۆکارە
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى ڕایگەیاند، بەهۆى ئەوەى ئەمریکا پشتى لە هەسەدە کرد و بارودۆخى سوریا و عێراق تێکچونە، داعشە زیندانکراوەکان لە هەوڵى خۆڕێکخستنەوەدان. , لە ڕاپۆرتێکیدا ڕۆژنامەى "بزنس ئینسایدەر"ى ئەمریکى بڵاویکردووەتەوە: "چانسێکى زۆر لەپێش داعشانى نێو کامپەکانى باکورى سوریا  هەیە بۆ ڕیزەکانیان خۆیان رێکبخەنەوە". , ئاماژەش بەوەشکراوە: "شارەزایان و بەرپرسان هۆشدارییان داوە لەوەى، داعش سود لە ناجێگیرى بارودۆخى سوریا و عێراق دەبینێت بۆ ئەوەى جارێکى دیکە خۆى ڕێکخاتەوە و بگەرێتەوە بۆ هێزەکەى پێشوى". , ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئەوەشى خستوەتەڕو: "لەنێو زیندانەکاندا سەرکردەکانى داعش هەوڵى ئەوە دەدەن پەیکەرى گروپەکەیان ڕێکخەنەوە". , بزنس ئینسایدەر ئەوەشى ئاماژە پێکردووە کە هۆکارى مەترسی دروستبوونەوەى داعش ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەى ئەمریکا پشتى لە هێزەکانى سوریاى دیموکرات کرد، کە ئەوان پارێزگارییان لەو زیندانانە دەکرد کە چەکدارانى داعشیان تێدا بەند کراون. , ئەوەش دواى ئەوە دێت، کە سەدان چەکدارى داعش لە یەکێک لە زیندانەکانى حەسەکە بەهۆى بۆردوومان و شەڕى تورکیا لە سوریا هەڵهاتن. , ,