ناس کورد-
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەسەدە سەرجەم ناوچەکانی سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردووە و تورکیا بەناچاری لە سەرجەم ناوچەکانی ئەو شارە کشاوەتەوە.
.
میدیاکانی نزیک لە هەسەدە ڕایانگەیاند، شەڕڤانانی هەسەدە هێرشیانکردووەتەوە سەر سوپای تورکیا لە سنورەکانی شاری گرێ سپی و شەڕی سەخت دەستیپێکردووەتەوە و تورکیا تۆپبارانی سەرێکانی و گرێ سپی دەکات.
.
هاوکات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە شەڕڤانانی هەسەدە سەرجەم ئەو ناوچانەی کە سوپای تورکیا داگیریان کردبوو لە سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و ئێستا تەواوی شارەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی شەڕڤاناندایە.
.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی هەسەدە بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی کوژراوەکانی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی نزیکیان زیاتر لە 900 کوژراو و 13 چەکداریشیان بەدیل گرتووە، لە بەرامبەردا 21 شەڕڤان لە هەسەدە و 15 هاووڵاتی مەدەنیش شەهید بوون.
.