کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- میدیاکانی نزیک لە هەسەدە ڕایانگەیاند، سوپای تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە، تۆپبارانی شاری سەرێکانی دەکات و شەڕێکی قورس لەنێوان هەسەدە و چەکدارانی تورکیادا دەستیپێکردووە. . ئاژانسی هاوار نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، لە بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 15ى تشرینى یەکەمى 2019)وە لە دوو لاوە سوپای تورکیا بە فڕۆکە و چەکی قورس بۆردومانی سەرێکانی و گرێ سپی دەکات. . ئەوەشخراوەتەڕوو، هەسەدە بە توندی وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە و لە ئێستادا شەڕێکی قورس لەو ناوچەیە لەنێوان هەردوولادا، بەردەوامە. . بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی هەسەدە، لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا ژمارەیەک لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژراوون، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە. .