گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق مۆڵگەی داعش نییە

سەرۆکایەتی کۆمار وەڵامى بڵاوکراوەیەکی سەدڕ  دەداتەوە

2019.10.15 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتی کۆمار وەڵامى بڵاوکراوەیەکی سەدڕ  دەداتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بڵاوکراوەیەکی ڕەوتی سەدر ڕەتدەکاتەوە لەبارەی گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر سوریا و ئاماژەی بەوەکردووە "عێراق مۆڵگەی داعش نییە". . دوێنێ (دووشەممە) بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنی جیادا لەگەڵ هەریەک لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسیان لە لەشکرکێشییەکانی تورکیا و بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و کاریگەری لەسەر بارودۆخی ناوچەکە، کرد. . بەگوێرەی نوسراوێک کە کۆپییەکی دەست ناس کورد کەوتووە، ڕەوتی سەدر هۆشداریداوە لە گەڕانەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق و ئاماژە بەوەشکراوە، لەو بارەیەوە بەرهەم ساڵح گفتوگۆی لەگەڵ هەریەک لە ماکرۆن و پۆمپیۆ ئەنجامداوە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی عێراق. . لەبارەى بڵاوکراوەکەى سەدڕ سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆمار  ئەو نووسراوەی ڕەوتی سەدری ڕەتکردەوە و بە ناس کوردى راگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا باس لە گەڕانەوەی داعش نەکراوە و عێراق مۆڵگەی داعش نییە". . ئەو سەرچاوەیە جەختیکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا ساڵح  لەگەڵ هەریەکە لە ماکرۆن و پۆمپیۆ باسیان لە گۆڕانکارییە ئاسایشییەکانی ناوچەکە کردووە، بەتایبەت هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و دڵنیاییان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت هێرشەکانی تورکیا ڕابگیرێت و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر هاوڵاتییان کۆتایی پێ بێت. . جگە لە نووسراوەی سەدڕ، چەند سەرچاوەیەکی دیکە باسیان لە مەترسییەکانی گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق کرد، بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، کە بەو هۆیەوە سەدان زیندانی داعش لە زیندانەکان هەڵاتن. .