گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئێستادا سوپای سوریا چوەتە چەند شاری ڕۆژئاوای کوردستان؟

2019.10.14 - 22:57
لە ئێستادا سوپای سوریا چوەتە چەند شاری ڕۆژئاوای کوردستان؟
ناس کورد- سوپای سوریا لەسەر داواکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بۆ پاراستنی هاوڵاتییان لە هێرشەکانى تورکیا چوە چەند شارێکی ڕۆژئاوای کوردستان. , شەوی ڕابردوو بەشێوەیەکی فەرمی ئیدارەی بەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکرد: "لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێککەوتوین بە هاوبەشی سەرجەم خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکورى ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدەست داگیرکەرانی تورک و چەکدارە هاوپەیمانە توندڕەوەکانیان ئازاد بکەین بە عەفرینیشەوە". , دواتر مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند: "لەنێوان جینۆسایدی کورد و ڕێککەوتندا، گەلەکەمانم هەڵبژارد و بە ناچاری لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێککەوتین بۆ ئەوەی گەلەکەمان لەناو نەچێت". , هاوکات میدیای فەرمی حکومەتی سوریاش ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ بەرپرسانی هەسەدە ڕاگەیاند و باسی لەوەشکرد هێزەکانی سوپای سوریا بەرەو باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتونەتە ڕێ. , لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە سوپای سوریا بە هەماهەنگی لەگەڵ شەڕڤانانی هەسەدە، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن و گەشتونەتە بەشێک لە شارە کوردییەکان. , بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان: "لە ئیستادا سوپای سوریا گەیشتونەتە ناو شاری مەنبج و لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کردەوە". , میدیاکانی سوریا ئاماژەیان بەوەشکردووە: "لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای سوریا گەیشتونەتە شاری تەبقە و فڕۆکەخانەى ئەو شارەیان ڕادەستکراوە و چونەتە چەند  گوندێکی نزیک لە ڕەقە، بەڵام نەچونەتە ناو ڕەقەوە". , ئاژانسى سانا ئەوەى خستوەتەڕو: "هێزەکانی سوپای سوریا چونەتە سەرێکانی و شارەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە، هەروەها چونەتە شاری تەل تەمری سەر بە کانتۆنی حەسەکە". , هەر ئەمشەویش ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم ڕایگەیاند: "سەرجەم کاروبارەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دامەزراوەکان وەک خۆیان و بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بەڕێوەدەچن و داواش لە بەڕێوەبەرییەکانی خۆسەر و رێکخراوە مەدەنیەکان دەکەین ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن و گۆڕانکارییەکی ئیداری لە ناو شارەکاندا نەکراوە چونکە ڕێککەوتنەکە تەنها سەربازییە".   , ,