گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم کاروانى ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان گەیشتە هەرێمى کوردستان

2019.10.14 - 18:42
یەکەم کاروانى ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان گەیشتە هەرێمى کوردستان
ناس کورد – ناوەندی ھەماھەنگی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکانی هەرێم، گەیشتنى یەکەم کاروانى ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆ هەرێمى کوردستان، ڕاگەیاند. . ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 14ى تشرینى یەکەمى 2019)، ناوەندی ھەماھەنگی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات :"ئەمڕۆ یەکەم کاروانی ئاوارە لە وڵاتى سوریاوە گەیشتنە ھەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان 180 کەسە" . . ناوەندی ھەماھەنگی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ئاماژەى بەوەکردووە: "چاوەڕوان دەکرێ ژمارەی ئەو ئاوارانە لە ھەفتەکانی داھاتوودا زیاتر بێت". . گەیشتنى یەکەم کاروانى ئاوارەى رۆژئاواى کوردستان بۆ ناو هەرێم دوای ئەوە دێت کە لە ڕۆژى (9ى تشرینى یەکەمى 2019) سوپاى تورکیا هێرشى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد و تا ئێستاش بە سەدان کەس شەهید و بریندار بوون و بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکانیش 160 هەزار کەس ئاوارە بوون. .