گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکى ناوەندى عێراق بۆ ناس کورد: پارەکەى بەغداد بۆ مووچەى فەرمانبەران گەیشتوەتە هەرێم

2019.10.14 - 17:46
بانکى ناوەندى عێراق بۆ ناس کورد: پارەکەى بەغداد بۆ مووچەى فەرمانبەران گەیشتوەتە هەرێم
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بەڕێوەبەرى لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق ئاشکرایکرد، پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە بەغدادەوە ڕەوانە کراوە و گەیشتوە. , عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو پارەیەی کە تەرخانکراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، گەیشتوەتە لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر". , مزورى وتیشی: "هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچە نابێت، وەزارەتەکانیش لە کاتی دیاریکراوی خۆیان مووچە  وەردەگرن". , بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن گەنجینەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە دانراوە، بڕیارە سبەى سێشەممە 15/10/2019، مووچەی مانگى حه‌وتى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش بكرێت. , ئەم لەکاتێکدایە کە لە ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه‌ 8/10/2019، وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حه‌وت کردووە، تا ئێستا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە و تەندروستیش دراوە. , ,