گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژئاوای کوردستان؛ ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی کورد شەهید بوو

2019.10.14 - 16:58
ڕۆژئاوای کوردستان؛ ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی کورد شەهید بوو
ناس کورد - پەیامنێرێکی کەناڵی چرا تی‌ڤی کوردی دوای برینداربوونی بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە، شەهید بوو. . ئەمڕۆ (دووشەممە، 14ی تشرینی یەکەمی 2019)، محەمەد حەسەن ڕەشۆ،  پەیامنێری تەلەفزیۆنی چرا، کە دوێنێ لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی  تورکیا لە سەرێکانی بەسەختی بریندار بوو، سەرەڕای هەموو هەوڵدانە پزیشکییەکان، گیانى لەدەستدا و  شەهید بوو. . ئێوارەی دوێنێ  (یەکشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2019)،  فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کاروانێکی خەڵکی مەدەنیان لە سەرێکانی لە هەرێمی جزیرە کردە ئامانج، لەو هێرشەدا 11 کەس شەهید بوون و 74 کەسیش برینداربوون. . لە ناو ئەو کاروانەدا چەندین ڕۆژنامەنووسی کورد و بیانیش هەبوون، سەعد ئەحمەد پەیامنێری ئاژانسی فورات لەو هێرشەدا کە کرایە سەر کاروانەکە، شەهید بوو و حەوت ڕۆژنامەنووسی دیکەش برینداربوون. .