گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

یانەیەكی عێراقی دەیەوێت گۆڵ لە ریاڵ مەدرید بكات

2019.03.22 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
یانەیەكی عێراقی دەیەوێت گۆڵ لە ریاڵ مەدرید بكات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

بڕیارە شاندی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سەردانی بارەگای یانەی زەورای عێراقی بكات لە بەغداد بۆ تاوتۆێكردنی ئەگەری ڕێكخستی یارییەكی دۆستانە لە یاریگای (سانتیاگو بیرنابیو).

فەلاح حەسەن سەرۆكی یانەی زەورا بانگێشتنامەیەكی ئاراستەی شاندە ئیسپانییەكە كردبوو بۆ سەردانیكردنیان لە بەغداد وتاوتوێكردنی هەوڵەكانیان بۆ كاری هاوبەشی نێوان هەردوو یانەكە و دروستكردنی خوێندنگای پەروەردەكردنی وەرزشی.


سەرۆكی یانەی زەورا هیوایخواست لەگەڵ یانە شاهانەییەكە بگەنە ڕێككەوتن بۆ ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە.

رۆژی (چوارشەممەی) رابردوو شاندێكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی گەیشتە بەغداد بۆ دروستكردنی پڕۆژەیەكی وەرزشی گەورە لەعێراق.