گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی باس لە ناپاکی لەسەر سنوری سوریا و گەمژەیی ترەمپ و ئەردۆغان دەکات

2019.10.14 - 11:19
ڕۆژنامەیەکی بەریتانی باس لە  ناپاکی لەسەر سنوری سوریا  و  گەمژەیی  ترەمپ و ئەردۆغان دەکات
ناس کورد- ڕۆژنامە و میدیا بەریتانییەکان تیشکیان خستووەتەسەر ڕووداو و پێشهاتەکانى ڕۆژئاوای کوردستان (باکوری سوریا)، ڕۆژنامەى ئۆڤزێرڤەر لە ڕاپۆرتێکیدا بەناوی "ناپاکی لەسەر سنوری سوریا" باسی لە "بژاردەکانى کورد" کردووە لەدوای "پشتتێکردنی" ئەمریکا و "گەمژەیی" هاوبەش لەنێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپدا. . ڕاپۆرتەکەى ئۆڤزێرڤەر دوو ڕۆژنامەنوس یەکێکیان لە شاری سەرێکانی ڕۆژئاوا و ئەوی تریان لە تورکیا ئەنجامیان داوە لەژێر ناوی "ناپاکی لەسەر سنور: کوردەکان لە داهاتووی خۆیان دەترسن و تورکیاش هێرشەکانى چڕکردووەتەوە." . ڕاپۆرتەکە دەڵێت، شەڕڤانانی کورد کێبرکێیانە بۆ گەیشتن بە شاری سەرێکانی تاوەکو "خۆیان بگەیەننە شەڕێک کە هەموویان لێی ڕا دەکەن"، چونکە هەموو هاوڵاتیانى مەدەنی ناوچەکەیان بەجێهێشتووە و ئەوەى لەسەر سنور ماوەتەوە لەگەڵ تورکیا ئەو شەڕڤانانەن کە دەیانەوێت شەڕ بکەن. . ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، "هەموو ئەو ڕووداوانەى هەفتەى ڕابردوو ڕوویاندا وەک یاری شەترەنج وایە بە جموجوڵە سیاسییەکانیشەوە، بە تایبەت یەکێتى ئەوروپا، کە لەسەر دەرئەنجامەکان بنیاد نراون لەکاتێکدا هێشتا کوردەکان بەدوای ڕزگارکەرێکدا دەگەڕێن." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەناکاودا کوردەکان خۆیان لە ناوجەرگەی کردەیەکی سیاسییدا بینییەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕەچاوی هەوڵ و ماندوبونیان نەکرا لە شەڕی پێنج ساڵەى تیرۆردا، ئەمریکاش کە دەستپێشخەر بوو لە هەڵگیرسانی ئاگر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڕەپانەکە کشایەوە." . لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە خاڵە هاوبەشەکانى هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و تورکیا دەکات کە دیاریترینیان بریتییە لە "ستەمکاری و هەوڵی بەردەوامی هەردووکیان بۆ شێواندنی ڕاستییەکان."