گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەکە لەژێر کۆنتڕۆڵى شەڕڤاناندایە

هەسەدە: سەرجەم هێرشەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنى سەرێکانى تێکشکێنراون

2019.10.14 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
هەسەدە: سەرجەم هێرشەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنى سەرێکانى تێکشکێنراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   هێزەکانى سوریاى دیموکرات جەختدەکاتەوە، سەرجەم هێرشەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنى شارى سەرێکانى تێکشکێنراون و شارەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی شەڕڤاناندایە. . ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2019، هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند "توانیومانە سەرجەم هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شاری سەرێکانى تێکبشکێنین و وەڵامی توندیان بدەینەوە، لەو نێوەندەشدا 27 چەکدارى میلیشیاکانمان کوشتووە". . ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕڤانان بەرگرییەکی گەورەیان کردووە و "دوژمنیان ماندوو کردووە"، هەرچەندە ویستیشیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە بچنە ناوەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و پاشەکشەیان پێکردن. . جەختیشکراوەتەوە، تەنها دوێنێ  لە سەرێکانى، دوو چەکداری تورکیان بریندار کردووە و 24 چەکداریشیان کوشتووە. . ڕۆژى شەممە تورکیا دەستبەسەرداگرتنى شارى سەرێکانى ڕاگەیاند، بەڵام دواتر هەسەدە ڕەتیکردەوە، دوێنێش تورکیا بەچڕى بۆردومانى شارەکەى کرد.