کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەفەرمی سزادانی تورکیای بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاگەیاند. . کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکی نوێیدا ڕایگەیاند "لەگەڵ سیناتۆر لیندسی گراهام و چەند ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکین بۆ سەپاندنی سزای توند بەسەر تورکیا". . دۆناڵد تڕەمپ ئاماژە بەوە دەکات "وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاش ئامادەکاری بۆ ئەو سزایە کردوە و هەموومان کۆکین لەوەی سزای تورکیا بدەین لە ماوەیەکی نزیکدا ئەگەر ئەوەی داوامان لێکردوە قبوڵی نەکات". . هاوکات وەزارەتی خەزینەی ئەمریکاش ئاشکراى کردووە "ئێمە لیستێکمان ئامادەکردوە بۆ سزادانی تورکیا کە چەندین کەسایەتی و دامەزراوەی ئەو وڵاتەی تێدایە". .