کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکارى ئەڵمانیا داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا دەکات دەستبەجێ لەشکرکێشییەکەى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان رابگرێت. . وتەبێژی نووسینگەی ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، مێرکڵ لە پەیوەدییەکی تەلەفۆنیدا دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا گفتوگۆی کردووە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی لەشکرکێشییەکانی سوپاکەی لێکردووە. . ئاماژە بەوەکراوە، مێرکڵ بە ئەردۆگانی ڕاگەیاندووە :"پێویستە دەستبەجێ هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرن". . ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، جگە لە شەهیدکردنی چەندین هاووڵاتی و ژن و منداڵ، ترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکەش دروستکردووە و هەر ئەمڕۆش فەڕەنسا داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیای کرد. .