گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگدانتان بۆ قڕکردنى کوردان تا هەتایە لەبیرناکرێت

عەبدوڵڵا پەشێو نامەیەکى ئاڕاستەی سەرۆکی ڕوسیا کرد

2019.10.13 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدوڵڵا پەشێو نامەیەکى ئاڕاستەی سەرۆکی ڕوسیا کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد-   عەبدوڵا پەشێو، شاعیرى دیارى کورد لە بەرامبەر پشتگیری نەکردنی ڕوسیا لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، نامەیەک ئاڕاستەی ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەکات و ڕایگەیاند " دەنگدانتان بۆ قڕکردنی کوردان هەتا هەتایە لە زەینی نەتەوەیمان ناسڕێتەوە". . پاش ئەوەی وڵاتی ڕوسیا پشتگیری لە لەشکرکێشییەکانی تورکیاى کرد بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی و ژن و منداڵ شەهید و برینداربوون، عەبدوڵا پەشێو، شاعیری ناودارى کورد، نامەیەکی ئاڕاستەی ماڵپەرى فەرمى سەرۆکى روسیا کرد. . پەشێو لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: "لە مۆسکۆ خوێندنم تەواو کردووە، نووسەر و وەرگێڕی پوشکینم بۆ سەر زمانی کوردی". . دەشڵێت "وەک هەوادارێکی فەرهەنگی ڕووسی بە جەنابتان ڕادەگەیەنم، کە دەنگدانتان بۆ قڕکردنی کوردان هەتا هەتای لە زەینی نەتەوەیمان ناسڕێتەوە". . ئەو شاعیرە کوردە جەختیکردووەتەوە: " دڵنیاتان دەکەم، کە گەلی کورد، لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتییانەی بە سەری هاتوون، ئایندە دەباتەوە، بە پێچەوانەی ئەردۆگان، کە ڕێگەی سیاسی لەبەر دەمیا گەیشتۆتە بنبەست و ئێستا بە تاقی تەنیا، بێ پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بڕیارەکانی دەدات". . نامەکەى پەشێوى شاعیر لە کاتێکدایە کە ماوەى چەند رۆژێکە سوپاى تورکیا لەشکرکێشى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و ئەو کارەش کاردانەوەى لێکەوتەوە. .