گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک کەسوکارى چەکدارانى داعش هەڵهاتن

ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا دەستیکرد بە چۆڵکردنى کەمپى عەین عیسا

2019.10.13 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا دەستیکرد بە چۆڵکردنى کەمپى عەین عیسا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئیدارەى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا دەستیکرد بە چۆڵکردنى کەمپى عەین عیسا لەپارێزگاى رەققە، دواى هەڵهاتنى ژمارەیەک کەسوکارى چەکدارانى داعش، بەهۆى بۆردومانەکانى تورکیاوە. . ئیدارەکە لەڕاگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و رێکخراوەکانى مافى مرۆڤى کردووە ڕایگەیاندووە، هێرشە سەربازییەکەى تورکیا و گروپە چەکدارەکانى، نزیکن لە کەمپى عەین عیسا، کە هەزاران کەسوکارى داعشى تێدایە و هەندێکیان بەهۆیەوە هەڵهاتوون. . داواشى لە ئەنجومەنى ئاسایش و هاوپەیمانان و کۆمکارى عەرەبی و یەکێتى ئەوروپا و ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ کردووە، بەرپرسیارێتى خۆیان هەڵبگرن و دەستوەردانى بەپەلە بکەن، بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانى کارەسات. . ماوەى پێنج ڕۆژە سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى هێرشیان بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە، کە بەهۆیەوە 200 هەزار کەس ئاوارەبوون. . وڵاتانى خۆرئاوا هۆشداریانداوە لەوەى هێرشەکانى تورکیا مەترسی گەڕانەوەى داعش و هەڵهاتنى چەکدارانى دەستگیرکراوى ئەو ڕێکخراوە و کەسوکارەکانیان دروستدەکات کە لەکەمپەکانى ژێر دەستى هەسەدە زیندانیکراون. . دواى دەستپێکردنى هێرشەکانى تورکیا، دوو دیارترین چەکدارى دەستگیرکراوى داعش لە کەمپى هۆلى سوریاوە گوێزرانەوە بۆ ناوچەکانى ژێر دەستى هێزەکانى ئەمریکا، تا مەترسی هەڵهاتنیان دوربخەنەوە.