گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەفدێکى وەزارەتى پێشمەرگە دەچێتە بەغدا

2019.10.13 - 11:04
وەفدێکى وەزارەتى پێشمەرگە دەچێتە بەغدا
ناس کورد- بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا بکات. . مستەفا چاوڕەش فەرماندەى هێزەکانى 70ى پێشمەرگە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، سەردانى وەفدەکە بۆ تاوتوێکردنى پرسی هەماهەنگى سەربازى نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى عێراقە. . وەفدەکەى وەزارەتى پێشمەرگە لەلایەن وەزیرى پێشمەرگەوە سەرۆکایەتى دەکرێت و بڕیارە لەسەردانەکەیاندا لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى بەرگرى عێراق کۆبنەوە. . ماوەى چەند مانگێکە هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە و بەرگرى عێراق سەرقاڵى کۆبوونەوەن بۆ دروستکردنەوەى هەماهەنگى سەربازى لەنێوانیاندا لەناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوون بە ئەنجام. . لەدواى ڕووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017ەوە هەردوو وەزارەتەکە هەماهەنگى سەربازى لەنێوانیاندا نەماوە و دەیانەوێت جارێکى تر دروستى بکەنەوە، بۆ ڕێگرتن لە جموجۆڵى شانە نوستووەکانى داعش لەناوچە جێناکۆکەکان.