گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بەچڕى بۆردومانى دەکات

شەڕى سەخت لەسەرێکانى بەردەوامە

2019.10.13 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
شەڕى سەخت لەسەرێکانى بەردەوامە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ماوەى دوو رۆژە شەڕى سەخت لە سەرێکانى بەردەوامە و هەوڵەکانى سوپاى تورکیا بۆ دەستبەسەرداگرتنى "شکستى هێناوە"، بۆیە ئەو وڵاتە لەبەرەبەیانى ئەمڕۆوە دەستیکردووەتەوە بە بۆردومانکردنى چڕى شارەکە. . بەپێی میدیاكانى ڕۆژئاواى کوردستان،  بۆردومانى ئاسمانى و زه‌مینى بۆ سه‌ر سه‌رێكانى له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه‌ به‌چڕى به‌رده‌وامه‌، دواى چه‌ندین هه‌وڵ بۆ كۆنترۆڵكردنى شاره‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌رگرییه‌كانى شه‌ڕڤاناندا سوپاى توركیا "شكستى هێناوه‌". . باس له‌وه‌شكراوه،‌ له‌سێ قۆڵه‌وه‌ میلیشیاكانى سه‌ر به‌توركیا ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ناو شاره‌كه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى به‌رگرى شه‌ڕڤانانه‌وه‌ و نه‌یاتوانیوه‌ بچنه‌ ناو شاره‌كه‌وه‌، تائێستاش شه‌ڕو پێكدادانى سه‌خت له‌ده‌وروبه‌رى سەرێکانى به‌رده‌وامه‌. . بەپێی میدیاكانى ڕۆژئاواى کوردستان، حەوت زرێپۆشى سوپاى توركیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوپاى سوریاى دیموكراته‌وه‌ تێكشكێنراون، 75 چەکدارى گروپە چەکدارەکانیش کوژراون. . هاوکات ئاژانسى فرانس پرێس له‌ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، سوپاى توركیا و گروپە چەکدارەکان توانیویانه‌ بچنه‌ ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌وه،‌ به‌ڵام به‌هۆى به‌رگرى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى شه‌ڕڤانانه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ ناو شارەکەوە. . ماوەى پێنج ڕۆژە سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى هێرشیان بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە، کە بەهۆیەوە 200 هەزار کەس ئاوارەبوون.