کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- برێت مه‌كگۆرک، نوێنه‌رى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانێتى نێو ده‌وڵه‌تى دژى داعش داوا لە میدیاكانى توركیا دەکات، خۆیان له‌باسكردنى تیرۆركردنى ئافره‌تێكى مه‌ده‌نى بێچهك و ئاشتیخواز نه‌دزنه‌وه. . مه‌كگۆرک له‌تویتێکدا له‌سه‌ر شه‌هیدكردنى هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف نوسیویهتى "میدیا توركییه‌كان كه ده‌وڵه‌ت پشتیوانیان ده‌كات باس له ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیان له‌باسكردنى تیرۆركردنى ئافره‌تێكى مه‌ده‌نى بێچهك گێل ده‌كه‌ن". . باسى له‌وه‌شكردووه، هه‌ڤرین كارى بۆ یه‌كخستنى كورد و عه‌ره‌ب و مه‌سیحیه‌كان ده‌كرد. https://twitter.com/brett_mcgurk/status/1183112864908894208 . دوێنى شه‌ممه، 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2019 له‌سه‌ر ڕێگاى نێوان ته‌لته‌مه‌ر و عه‌ین عیسا و لهبۆسهیهكى گروپە چەکدارەکانى سه‌ر بهتوركیادا ته‌قه له هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف ئه‌میندارى گشتى حزبى دواڕۆژى سوریا كرا و به‌هۆیه‌وه شه‌هیدبوو. . هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف ته‌مه‌ن 35 ساڵ، ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دارى كوردى ڕۆژئاوا بوو، ساڵى 2018 به‌سه‌رۆكى حزبى دواڕۆژى سوریا هه‌ڵبژێردرا.