کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى ئاشكراى ده‌كات، له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقدا، دوو جار عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئاماده كردووه به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ى له‌ئێرانه‌وه نزیكن كاره‌كه‌ى ڕەتكراوه‌ته‌وه و ڕێگرى لێكراوه. . له‌ڕاپۆرتێكیدا ماڵپه‌ڕى ئهلمۆنیتهرى ئه‌مریكى ئاشكراى كرد "له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقدا عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دوو جار ویستویه‌تى ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن دوو فراكسیۆنى نزیك له‌ئێرانه‌وه ڕێگرى لێكراوه. . ماڵپهڕەكه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ساڵى 2018 به‌پاڵپشتى دوو فراكسیۆنى به‌هێزى په‌رله‌مانى (هاوپه‌یمانى فه‌تحى نزیك له‌ئێران و هاوپه‌یمانى سائیرون كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ڕابه‌رایه‌تى ده‌كرێت و شوێنكهوتى ئێران په‌سه‌ند ناكات و له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونه‌كانى له‌باره‌ى عێراقه‌وه یه‌كنایه‌نه‌وه، بووە سەرۆک وەزیرانى عێراق. . ئه‌لمۆنیته‌ر ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، دواى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كان و له‌سێهه‌مین ڕۆژیدا عادل عه‌بدولمه‌هدى ویستى وتارێك پێشكه‌ش بكات به‌ڵام چوار كاتژمێر لهوادهكهى خۆى دوا كه‌وت ئه‌وه‌ش به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى عهبدولمهههدى له‌گه‌ڵ چه‌ند فراكسیۆنێكى په‌رله‌ماندا. . سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت بهئهلمۆنیتهرى ڕاگه‌یاندووه، كۆبونه‌وه‌كه له‌نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ئامادەبوونى نوێنه‌رى هاوپه‌یمانى فه‌تح و هاوپه‌یمانى سائیرون به‌رێوه چووه و عه‌بدولمه‌هدى پێشنیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خستووه‌ته ڕوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و دوو فراكسێۆنهوه ڕەتكراوه‌ته‌وه. . سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى سائیرونهوه كه‌كه‌سێكى نزیكى موقته‌دا سه‌دره به عه‌بدولمه‌هدى وتراوه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بڕگه‌یه‌كى ڕێكکهوتنهكهیان نه‌بووه كاتێك هه‌وڵیان بۆ داوه ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق. . باس له‌وه‌ش كراوه دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌گاته هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ستبه‌جێ نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانى ده‌گه‌یه‌نرێته سه‌رۆك وه‌زیران و داواى لێ ده‌كات له‌و بیرۆكه‌یه‌ى په‌شیمان بێته‌وه و هه‌وڵى چاكسازیكردن له‌نێو چه‌ند وه‌زاره‌تێكى حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه بدات. . هه‌ر به‌گوێرەى زانیارییه‌كانى ئه‌لمۆنیته‌ر، دواى خامۆشبوونهوهى خۆپیشاندانه‌كانى عێراقیش عه‌بدولمه‌هدى ئاسوده نیه و ته‌نها به‌هۆى ڕووداوه‌كانى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه نیه به‌ڵكو په‌یوه‌ندیان به‌وه هه‌یه گه‌ر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه نه ده‌توانێت سه‌ركوتیان بكات نه ده‌شتوانێت داواكارییه‌كانیشیان جێبه‌جێ بكات و ئێستا له‌و نێوانه‌دا دۆشداماوه. . لاى خۆشیه‌وه ڕەعد هاشم، ڕاوێژكارى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان بهماڵپهرەكهى وتووە، لهسهرهتاكانى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كاندا عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى ئاماده كردووه، به‌هۆى فشاره‌كانی سه‌ریه‌وه له‌لایه‌ن باڵى ئێران لهنوسینگهكهى و هاوپه‌یمانى فه‌تحه‌وه كاره‌كه‌ى ڕاگرت. . ئه‌و ڕاوێژكاره عێراقییه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، عه‌بدولمه‌هدى دوو جار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئاماده كردووه، به‌ڵام هه‌ر دوو جاره‌كه ڕەتكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ى له‌ئێرانه‌وه نزیكن. . ئه‌لمۆنیته‌ر باسى له‌وه‌ش كردووه گه‌رچى سائیرونیش بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ئه‌و داوایه‌ى كرد به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه نهێنینهكاندا له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ڕەتدهكردهوه. .