کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بڵاوكردەوە.
لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە "ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەكان".
لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆی شارەكانی كوردستانیش لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "لەپارێزگای هەولێر بەرزترین پلە 20 و نزمترین 8 پلە، لەپارێزگای سلێمانی بەرزترین پلە 18 و نزمترین پلە 7پلە، لەپارێزگای دهۆك بەرزترین پلە 18 پلە و نزمترین 5 پلە، لە پارێزگای كەركوك بەرزترین پلە 22 و نزمترین 8 پلە دەبێت".