گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری هەرێمى کوردستان گەشتەکانیان بۆ تورکیا ڕاگرت

2019.10.12 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری هەرێمى کوردستان گەشتەکانیان بۆ تورکیا ڕاگرت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە لەشکرکێشییەکەى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان، چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە شارى سلێمانی گەشتەکانیان بۆ وڵاتی تورکیا ڕاگرت. . لە دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە شەوی ڕابردووەوە تائێستا چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە شارى سلێمانی گەشتەکانیان بۆ تورکیا ڕاگرتووە و یەکێک لەو کۆمپانیایانەش داوادەکات "سەرجەمى کۆمپانیاکانی دیکە ئەو هەڵوێستە بنوێنن". . ئاڤار وشیار، کارمەندی پەیوەندییەکانی یەکێک لەو کۆمپانیانە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئێمە بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان کە تورکیا هێرشی کردووەتە سەریان ئەو بڕیارەمانداوە و بەهیچ شێوەیە ڤیزا و تکت و هۆتێل گرتن و گروپی گەشتیاریمان نییە بۆ تورکیا، چونکە ئامادە نین لەم دۆخەدا گەشتیار بۆ ئەو وڵاتە بنێرین". . وتیشی، بۆ ئەوەش بڕیارەکەیان بڵاوکردەوە کە کۆمپانیاکانی دیکە چاویان لێ بکەن و داوا دەکەن کە سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئەو بڕیارە بدەن. . سەبارەت بەوەی لە دواتردا تورکیا کێشە بۆ کارەکەیان دروست ناکات، ئاڤار وشیار ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا دەبێت مەمنونیش بێت گەشتیاری کورد دەچێتە ئەو وڵاتە و سود بە ئابورییەکەیان دەگەیەنێت، نەوەک کێشە دروست بکات. . ماوەی سێ ڕۆژە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە و لەشکرکێشییەکە کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە. .