گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوید محەمەد زادە بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە من شێرێکی کوردم

2019.10.12 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
نەوید محەمەد زادە بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە  من شێرێکی کوردم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئەکتەری بەناوبانگی کورد، نەوید محەمەد زادە، بۆ هاوخەمی و پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا شیعرێکی شێرکۆ بێکەس بڵاودەکاتەوە و  دەشنوسێت "من شێرێکی کوردم". . نەوید محەمەد زادە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە بەشی بایۆ بە زمانی فارسی نوسیویەتی "من شێرێکی کوردم"، ئەمەش وەک شانازییەک بۆ ئەو ئەستێرەیەی سینەمای ئێران لێکدەدرێتەوە. . هاوکات لە پۆستێکیدا کە ئێوارەی هەینى کردویەتی، وەک هاوخامییەک بۆ ئاوارەبوونی کوردانی ڕۆژئاوا، ئەو ئەکتەرە کوردە، شیعری "کۆچی" شێرکۆ بێکەسی بڵاوکردووەتەوە و لە ماوەی تەنها پێنج کاتژمێردا زیاتر لە 250 هەزار بینەری هەبووە و زیاتر لە 15 هەزار کۆمێنتیش لەسەر پۆستەکەی نەوید نوسراوە، کە زۆرینەیان دەستخۆشین بۆ هاوخەمییەکەی. . نەوید محەمەد زادە، ئەو کوڕە کوردەیە بووەتە یەکێک لە ئەستێرە هەرە دیارەکانی سینەمای ئێران و چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانی بردووەتەوە، هەروەها جەماوەرێکی فراوانی لە ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە و زۆرێک لە هەوادارەکانی شانازی بەوەوە دەکەن کە کوردێک بەوشێوەیە درەوشاوەتەوە.