ناس کورد-
لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای پێنجوێن منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
.
نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە پێنجوێن ڕوویداوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای ناحیەی گەرمک - پێنجوێن لە نزیک پردی تاتان لە نیوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری میک زەمینی و پیکابێکدا ڕویداوە.
.
بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی هەفتەیەکدا تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانی پێنج کەس بە ڕوداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 35 کەسیش برینداربوون.